Kurdistan Press - ئێران هۆشداری توند دەدات ئێران هۆشداری توند دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران هۆشداری توند دەدات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشدارییەکی توندی دایە واشنتن و ڕایگەیاند، ئەگەر کۆشکی سپی بژاردەی شەڕ هەڵبژێرێت ڕووبەڕووی دۆزەخێکی سەخت دەبێتەوە؛ هاوکات جەختیشی کردەوە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ئێستا کاتی ئەوەیە واشنتن بڕیاری یەکلاکەرەوە و کۆتایی خۆی بە فەرمی بدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، پێشنیازە 2 ڕۆژییەکەی تاران هێشتا وەک خۆی بەردەوامە؛ ڕوونیشیکردەوە ئەگەر ئەمریکا بە مەرجەکان ڕازی ببێت و جەنگ لە سەرجەم بەرەکاندا ڕابگرێت، ئەوا بێگومان ئەنجامە باش و ئەرێنییەکەی لە تەواوی ناوچەکەدا بە ڕوونی دەبینێت.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا عێراقچی دووپاتیکردەوە، ئەگەر ئەمریکا ڕێگەی شەڕ هەڵبژێرێت، ئەوا توانای باڵای چەکدارە ئامادە و بەئەزموونەکانیان لە مەیدانی جەنگدا تاقیدەکاتەوە؛ بە جۆرێک کە لە ڕێگەی وەڵامێکی زۆر کوشندەوە واشنتن لە ناوچەکەدا تووشی دۆزەخێکی سەخت و چاوەڕواننەکراو دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا