پارێزگای هەولێر پلانەکانی بۆ ڕێگریکردن لە لافاو و بەڕێوەبردنی باراناو دەخاتە باری جێبەجێکردنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران، دانیشتنێکی تایبەت بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاوی پێشبینینەکراو ئەنجامدرا.
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:
هاوئاهەنگیی دەزگاکان: کۆبوونەوەکە بە بەشداریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوەڕۆ، ئاودێری، سەرۆکایەتیی شارەوانی و ژمارەیەک ئەندازیاری پسپۆڕ بەڕێوەچوو بۆ بەهێزکردنی ئامادەکارییەکان لە کاتی بارانبارینی زۆردا.
هەڵسەنگاندنی زیانەکان: هۆکارەکانی کۆبوونەوەی ئاوی بارانی ساڵانی ڕابردوو، بەتایبەت ئەو لێشاوانەی لە بەرزاییەکان و دەرەوەی شارەوە ڕوو لە ناو شار دەکەن، تاوتوێ کران.
چارەسەری بنەڕەتی: جەخت لەسەر ئامادەکردنی ماستەرپلانی گشتگیری ئاوەڕۆی باراناو بۆ هەولێر کرایەوە، بە جۆرێک ڕێڕەوی گونجاو بۆ کۆکردنەوە و ئاراستەکردنی ئاو لە سەرتاسەری شارەکە دیاری بکرێت.
ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکارانە پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و پاراستنی ژێرخانی گشتیی شاری هەولێرە لە مەترسییەکانی لافاو.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه