Kurdistan Press - ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت
ئەمڕۆ چوارشەم 11ی تشرینی دووەمی 2026، لە پەیمانگەی چاتم هاوس لە لەندەن، باسم بەدری بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ڕای گەیاند کە زانیارییان هەیە لەسەر سروشتی هێرشەکە و ئاراستەکەی، و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە هێزێکی کوردی لەپشت هێرشەکەوە بێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا لە لەندەن، باسم بەدری بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زانیاریی تازەی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر خستە ڕوو و گوتی، ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت، بەڵام ناشتوانین ئەمە یەکلا بکەینەوە و دڵنیا نین، ڕەنگە لایەنێکی دەرەکیش بێت، بۆیە پێویستە لەم بابەتە زۆر بەوردی لێکۆڵینەوە بکەین.
بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زیاتر گوتی، من خۆم زانیاریم هەیە لەبارەی سروشتی هێرشەکە و ئاراستەکەی، بەڵام لێرە ناتوانم هەموو شتێک باس بکەم، چونکە بابەتێکی تەناهیی هەستیارە، دەبێت هەمووی جێبهێڵین بۆ لیژنەکەمان.
لە بەشێکی تری پانێڵەکەدا، باسم بەدری لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پێوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی گوتی، هەرچەندە کێشە هەیە، بەڵام پێویستە بەوردی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا