محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی حزبەکەی، تیشکی خستە سەر پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی پەرلەمان و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی:
پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم: کاراکردنەوەی پەرلەمانی وەک ئەرکێکی نیشتمانی وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەڵبژێردرێت، نەک لەناو پەرلەماندا.
دۆخی ناوخۆ و دووئیدارەیی: وێڕای دەربڕینی دژایەتی بۆ دووئیدارەیی، ڕەخنەی لە ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بوونەتە هۆی لێکترازانی زیاتر.
فەرمانی دەستگیرکردنەکەی: وەڵامی ئەو فەرمانەی گرتنەی دایەوە کە پێشتر لەسەری دەرچووبوو، بڕیارەکەی بە «حزبی» ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەو دادگایانە سەربەخۆ نین و بڕیارەکانیان پاڵنەری سیاسیی لەپشتە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه