ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین له پارێزگای دیاله هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی.
حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی فه‌وجی 3ی لیوای 62ی حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین له پارێزگای دیاله.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش تێكشكێنراوه و ناچاری هه‌ڵاتن كراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه له هێرشه‌كه‌دا زیانی گیانی و ماددی هه‌بووه یان نا.
وەڵام بدەوه