بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیێنێت، "لە کاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن."
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، "دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبار ( تەقەکەرە ) بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەھەمیش دەستگیرکرا."
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی دا هاتووە، "دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەکی پێبووە( ٢٦٧ پارچەچەک ، فیشەک و تەقەمەنی ) و مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبکات."
وەڵام بدەوه