Kurdistan Press - سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ڕۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ڕۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ڕۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئافره‌تانی كوردستان له‌ ساڵانی ڕابردوو دەسکەوتی گرنگیان بەدەستھێناوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتاش ئاستەنگ و بەربەست له‌به‌رده‌میاندا هه‌ن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ھەڵوێستی نەگۆڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەھێشتنی ھەر جۆرە توندوتیژیەک، بەتایبەتی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دووپات دەکەینەوە".
ڕاشیگه‌یاند "یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زەمینەڕەخساندن بووە لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارا و کاریگەر و شایستەی خۆیان لە پێگە جۆراوجۆرەکانی حکومڕانیی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن".
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان و نەھێشتنی جیاکاری ڕەگەزی لە کوردستان دەدەین".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئافرەتانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا دەسکەوتی گرنگیان بەدەستھێناوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتاش ئاستەنگ و بەربەست ھەن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە".
له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ھیوادارین بە ھاوکاری ھەموو لایەنەکان و پێکھاتەکانی کۆمەڵگە، کۆتایی بە ھەموو جۆرە توندوتیژییەک و جیاکارییەکی ڕەگەزی بھێنین و ھەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه