Kurdistan Press - ٨٩٢ یەکە لەکۆی ٢٠ هەزار یەکەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروستدەکرێن ٨٩٢ یەکە لەکۆی ٢٠ هەزار یەکەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروستدەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

٨٩٢ یەکە لەکۆی ٢٠ هەزار یەکەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروستدەکرێن

هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان بەردەوامە و ١٣ـی ١١ـی ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناخەی ٨٩٢ یەکە داندرا.
شڤان عەبدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ٨٩٢ یەکە لەکۆی ٢٠ هەزار یەکەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروستدەکرێن، دەکەونە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بە دوو قۆناخ دروستدەکرێن.
ئەوەشی گوت: لە قۆناخی یەکەمدا، ٥٧٦ یەکە لە کەرتی تلکەبەر و لە قۆناخی دووەمیش ٣١٦ یەکە لە کەرتی سەلکا دروستدەکرێن و بڕیارە لەماوەی دوو ساڵدا، تەواو بکرێن.
جگەر تاهیر، بەرێوەبەری گشتى وەبەرهێنانی زاخۆ، لەبارەی ڕووبەری شوێنی تەرخانکراوی یەکەکان و گوژمەی یەکەکانەوە، گوتی: ڕووبەری یەکەکان لەو شوێنانەی کە بۆیان تەرخانکراوە، ٤٠ دۆنم زەوییە. گوژمەی دروستکردنی یەکەکانیش ٤٨ ملیار و ٨٢ ملیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەش کرد: ٤٤٦ یەکە لەکۆی ئەو ٨٩٢ یەکەیەی کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستدەکرێن، رووبەریان ١٠٠ مەتر دووجایە و ٤٤٦ یەکەکەی دیکەش، رووبەریان ١٢٠ مەتر دووجایە.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دا و وەک یەکەم شوێنیش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناخەی داندرا.
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا