Kurdistan Press - بانکێک لە کوردستان قەرز بە هاوڵاتیان دەدات بانکێک لە کوردستان قەرز بە هاوڵاتیان دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکێک لە کوردستان قەرز بە هاوڵاتیان دەدات

زیاتر لە 300 جووتیار و خاوەن پڕۆژە، مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی كشتوكاڵییان پێشكەشی وەزارەت كردووە، مامەڵەكانیان بۆ بانكێك بەرز كراوەتەوە تا قەرزەكەیان پێ‌ بدرێ‌.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڵاوی كردووەتەوە، دوابەدوای واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەشتنی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بانكی قرتاسی ئیسلامی، بەمەبەستی پاڵپشتی و رەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانكی بۆ جووتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، بەشێوەی قیستی درێژخایەن بە بڕی 15 ملیۆن تا 100 ملیۆن دینار، لە قۆناغی یەكەم بۆ پڕۆژەی بچووك و مامناوەند، بەپێی ناوەڕۆكی یاداشتەكە هەنگاوەكانی ئەم پڕۆژەیە چووەتە بواری جێبەجێكردن.

ئەو وەزارەتە باس لەوە دەكات، لە ماوەی دوو مانگی رابردوو تا ئێستە، لە سەرجەم فەرمانگە كشتوكاڵییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، 300 جووتیار و خاوەن پڕۆژە، مامەڵە و داواكارییان بۆ سوودمەندبوون پێشكەش كردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری یاسایی وەزارەت كراوە، 100 لەو مامەڵانە نێراون بۆ بانكی قرتاس، دوای وردبینیكردن و پشتگیریكردنی داواكارییەكان، وەرگرتنی مامەڵەكان بەردەوامە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بانكی ناوبراو بەمەبەستی گەیاندنی خزمەت و دەرفەتی سوودمەندبوون بە زۆرترین جووتیار و خاوەن پڕۆژەكانی سێكتەری كشتوكاڵی، وەك هەنگاوێكی گرنگی بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازیی كشتوكاڵی.

ئاشكرا كراوە، جووتیاران و خاوەن بیرۆكە و پڕۆژەكانی كشتوكاڵی، دەتوانن لەڕێی نزیكترین فەرمانگەی كشتوكاڵی بەپێی شوێنی جیۆگرافی، مامەڵەكانیان پێشكەشی وەزارەت بكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه