سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له میانى دوا سه‌ردانه‌کانیدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی و لایه‌نه سیاسییه‌كان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سیاسیى وڵاتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پشتگیرى له حكوومه‌تى فیدراڵیى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا له ماده‌ی (١٤٠)، بودجه و شایسته دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى وڵات.
نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى به ته‌واوى هاوڕا بوون و دووپاتیان كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه و كرده‌یه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌میشه هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه به بوونى گرووپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆیه هه‌ولێر و به‌غدا به ته‌واوى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسایشى سنووره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێویست ده‌گرنه به‌ر.
نێچیرڤان بارزانى دڵنیایى دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوازیارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌یه‌كگرتن و دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه لەمبارەیەوە بگێڕێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2022/11/28
وەڵام بدەوه