دوو پۆستی دیکەی حکوومەتی عێراق بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوون و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، سەرۆک بارزانی بڕیار لەسەر پڕکردنەوەی ئەو دوو پۆستە دەدات.
شێروان دوابەردانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەردوو پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری کوردانی ئێزدیش بەر پارتی کەوتوون و وەزارەتی ژینگەش بەر یەکێتیی نیشتمانی کەوتووە، کاندیدی پارتی تا ئێستا بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەنگین ڕێکانییە و زانیاریم نییە لەسەر کاندیدی ڕاوێژکاری ئێزدییەکان.''
پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕوونی کردەوە: "سەرۆک بارزانی لە ئایندەیەکی نزیکدا کاندید بۆ ھەردوو پۆستەکەی بەر پارتی کەوتوون یەکلا دەکاتەوە.''
شێروان دووبەردانی ئاشکرای کرد: "پێویستە تا حەفتەیەکی دیکە ئەو پۆستانەی کورد یەکلا بکرێنەوە، چونکە پەرلەمان دەچێتە پشووی زستانە، ئێستا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانەی کورد.
وەڵام بدەوه