نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتى ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پێشوازی لە د. ستاڤرۆس کێریمیس، کونسوڵى گشتیی یۆنان لە هەرێمى کوردستان و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە نوێنەری زانکۆکانی یۆنان کرد. لە دیدارێکدا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، وەزیرى خوێندنى باڵا لەپاڵ بەخێرهێنان جەختى لەسەر هەماهەنگى و پەیوەندیی بەردەوام لە بوارى خوێندن و فێربوون لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى وڵاتى یۆنان کردەوە، بەتایبەت بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان.
گوتیشی: "خۆشحاڵین کە خوازیارانی ئێمە لەو بوارانەی کە لە زانکۆکانی یۆنان بۆیان دەڕەخسێندرێت سوودمەند دەبن، بەتایبەت لە بواری فەلسەفە و پێداگۆجی، بۆ ئەوەش ئێمە هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین لەو بەرنامانە سوودمەندبین و کاردانەوەی زانستیی باش بەدوای خۆیدا بهێنێت. لەلایەن خۆیەوە کونسوڵى گشتیی یۆنان لە هەرێمى کوردستان، دوایین زانیاری لەبارەی پێدانى ژمارەیەک سکۆلەرشیپى خوێندن بۆ فێرخوازانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وڵاتى یۆنان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، بۆ ئەوەش گوتی: "کارەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو ئەو پڕۆگرامانەی کە بە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی یۆنان دەخوێندرێن بۆتانی ڕەوانە بکەین." گوتیشی: "ئەم پڕۆگرامە دەبێتە دەرفەتێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە زانستییەکانی نێوان هەردوولا."

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیسرائیل هۆشداری ڕاگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
باران بارین کۆتایی هات و وەرزی گەرما دەستی پێکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل هێرشەکان دەسپێکردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بۆچی دژایەتی گۆتاری سەرۆک بارزانی کرا؟
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ دوا هۆشداری بە ئێران درا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه