Kurdistan Press - ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد ڕفێندران ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد ڕفێندران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد ڕفێندران

گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژەکانی سێشەممە، چوارشەممە، و پێنجشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، عەلی جەمشیدزادە، موجتەبا سادقی، جواد فریادیان، هیوا حوجەتی، ئەیوب سەید محەممەدی، مێهرداد قەیسەر بەیگی، جەواد موئمنی، سەدرا ماهیگیر، یونس نەعمەتی، ئارش فریادی، ئەشکان سادقی، شێرزاد ماهیگیر، موبین ماهیگیر، ڕوحوڵڵا سادقی، محەممەد گراوەند، ئارنین غەفوریان، ڕامتین غەفووریان، ئەیووب گەڕاوەند، وەحید ئەحمەدی، محەممەدڕەزا فریادیان، ئەمیر حوسێن نەونەهال و سامان ئایین لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندران.

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەدوای ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییانە، هەموویان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و دۆخی تەندروستییان نادیارە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ژمارەی کەسانی ڕفێندراو لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كان، لە سەراوڵە زۆر لەم ئامارە زۆرترە و هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی ئەو 22 کەسە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه