Kurdistan Press - عێراق لەوە گەیشتووە کە بەبێ ھەرێمی کوردستان سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت عێراق لەوە گەیشتووە کە بەبێ ھەرێمی کوردستان سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق لەوە گەیشتووە کە بەبێ ھەرێمی کوردستان سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت

شرۆڤەکار و پەرلەمانتارێکی پێشووی کورد لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە، کورد بە نیەتی پاکەوە چووەتە نێو حکوومەتی ئێستای عێراق و لێکتێگەیشتنی ئەم جارە بە دەرفەت دەزانێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەشڵێ، لەو ڕۆژەی ئەم حکوومەتە دەست بە دژایەتیی کورد بکات، ئەوە شکستی خۆی تۆمار دەکات.

موئەد تەیب، شرۆڤەکار و پەرلەمانتاری پێشووی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەر دوای دەرچوونی دەستووری عێراق کورد شتێکی داوا نەکردووە پێچەوانەی دەستوور و یاسا بێت، کورد ھەموو کات بە نیەتێکی پاکەوە چووەتە نێو پرۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکوومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق، چەندین ڕێککەوتن کراون و ھەمووی عێراق لێی پاشگەز بووەتەوە، ڕێککەوتنی ھەولێر بە پێشنیاری سەرۆک بارزانی کرا، ئەوە بەغدا بوو لێی پاشگەز بووە و جێبەجێی نەکرد، کێشەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لەوەدایە ھەموو جارێک کە ئەوان بەڵێن دەدەن دوای پێکھێنانی حکوومەت بەڵێنەکانی خۆیان لەبیر دەچێتەوە.''

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پارتی گوتی: "ئێستا عێراق لەوە گەیشتووە کە بەبێ ھەرێمی کوردستان سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت، ئەم جارەش ئەگەر بەغدا نیەتی پاکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەوە ھەرێم نیەتی پاکە و ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی ئەم جارە دەرفەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پێویستە ھەردوولا ئەزموون لە ساڵانی ڕابردوو وەربگرن، ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا لە بەرژەوەندیی بەغدا و ھەرێمی کوردستانیشە.''

موئەیەت تەیب ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەردوولا پابەندی دەستوور بن کێشەکان چارەسەر دەبن، ھیچ سەرکردەیەکی کورد نەیگوتووە ئێمە پابەندی دەستوور نابین، ھەتا کورد توانیی دەستووری عێراق لە کەوتن ڕزگار بکات، ڕێککەوتن لە نێوان دوولایەنە و پێویستە ھەردوولا پابەند بن بۆ جێبەجێکردنی.''

موئەیەد تەیب دەشڵێت: ''محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەوڵ دەدات بە ھەر شێوەیەک بێت ھەرێمی کوردستان ڕازی بکات، چوارچێوەی ھەماھەنگییش باش دەزانێت ئێستا سەدر لە دەرەوەی حکوومەتە و ئۆپۆزسیۆنێکی بەھێزە ئەگەر بێت و کوردیش ناڕازی بێت تەمەنی حکوومەتی ئێستای عێراق زۆر نابێت، لەو ڕۆژەوەی حکوومەتی عێراق دەست بە دژایەتیی ھەرێمی کوردستان بکات، ئەوە دەست بە شکستی خۆی دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه