جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ڕایده‌گه‌یەنێت، سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆنفڕانس و كۆڕبه‌ندێكى بوارى ئابوورى و ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مەریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، شاندێكى یه‌كێتیى وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌ردانى ئه‌مەریكا ده‌كات.
كه‌مال ئاغا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى كۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مەریكا له هه‌رێمى كوردستان، شاندێكى یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان له 20ى 1ى 2023، سه‌ردانى ئه‌مەریكا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان، سه‌رۆكى یه‌كێتیى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان گوتى: "له ئه‌مەریكا به‌شدار ده‌بین له كۆنفڕاسێكى وه‌به‌رهێنان كه بۆ كه‌رتى خانووبه‌ره به‌رێوه ده‌چێت و، هه‌روه‌ها كۆڕبه‌ندێكى ئابووریش له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا به‌شدار ده‌بین."
كه‌مال ئاغا گوتیشى: "مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌مان ئاشنابوونه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنانى وڵاتى ئه‌مەریكا، چونكه ئێمه‌ش پێویستیمان به‌وان هه‌یه، به تایبه‌تى كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ئه‌زموونێكى زۆر به‌هێز و سه‌رمایه‌دارى گه‌وره‌ن، بۆیە به پێویستی ده‌زانین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌مان به‌هێز بكه‌ین و بتوانین چالاكیى ئابوورییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین و ئاشنایان بكه‌ین به یاساى وه‌به‌رهێنانى كوردستان، هەروەها ڕایانكێشین بۆ هه‌رێمى كوردستان تا له هه‌موو بواره‌كاندا وەبەرهێنان بکەن، به تایبه‌ت لە بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى و كشتو‌كاڵى و ئابوورى و بواره‌كانى تر
وەڵام بدەوه