Kurdistan Press - سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانى پێشوازى کرد لە سەرۆکى کۆمارى عێراق لە بەرهەم ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانى پێشوازى کرد لە سەرۆکى کۆمارى عێراق لە بەرهەم ساڵح | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانى پێشوازى کرد لە سەرۆکى کۆمارى عێراق لە بەرهەم ساڵح

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد. 
لە دیدارەکەدا، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی،  كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە .
لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا،کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه