Kurdistan Press - قایمقامی ماوەت: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردوومانی چیای ئاسۆسەوە بووە دوو کەس قایمقامی ماوەت: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردوومانی چیای ئاسۆسەوە بووە دوو کەس | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قایمقامی ماوەت: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردوومانی چیای ئاسۆسەوە بووە دوو کەس


قایمقامی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، نزیک گوندی گەڵاڵە و سەفرە لە چیای ئاسۆس بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.
 
رۆژی هەینی، 2-12-2022، کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی وتی: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بۆردوومانی ناوچەیەک لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە چیای ئاسۆس کرا و لەو کاتەشدا ژمارەیەک کەس لەوێ بوون. هێشتا دیارنییە بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بووە یان درۆن." گوتیشی، بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
 
کامەران حەسەن گوتیشی: "ئەو کەسانەی بەر بۆردوومانەکە کەوتوون خەڵکی گوندی قامیشن و دیار نییە بۆچی چوونەتە ئەو ناوچەیە، بەڵام خەڵکی سڤیلن."
 
بەگوتەی قایمقامی ماوەت، لە بۆردوومانەکەدا کەسێک بێسەروشوێنە و تاوەکو ئێستا نازانرێت لە ژیاندا ماوە یان گیانی لەدەستداوە. دەشڵێت، تیمە تەندروستییەکان و فریاکەوتن رەوانەی ئەو شوێنە کراون، بەڵام بەهۆی سەختیی شوێنەکەوە نەتوانراوە ئۆتۆمبێل بنێردرێتە شوێنەکە.
 
قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەش کرد: "هێشتا دیار نییە ئەو بۆردوومانەی کراوە لەلایەن کام هێز و وڵاتەوە بووە، بەڵام پێشتر چەند جارێک تورکیا بۆردوومانی ناوچەکەی کردووە." 
 
ئەمساڵ چەند جارێک ناوچەکانی ماوەت و شارباژێر بۆردوومانکراون؛ دوایینیان رۆژی دووشەممە 26-9-2022 بوو کە ئەو رۆژە کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە رووداوی گوت، "فڕۆکەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەی سنوورەکەیان بۆردوومانکرد."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا