Kurdistan Press - ئامارێکی نوێی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت ئامارێکی نوێی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامارێکی نوێی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی کراوە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن کەسە و ئێستاش ئامارێکی نوێ ئامادە کراوە و لەم مانگەدا ڕادەگەیەندرێت، کە تازەترین ئاماری دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە، جەختیش دەکاتەوە ڕێژەی منداڵبوون لە هەرێمی کوردستان لە کەمبوونەوەدایە.
سیروان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەپێی دواین خەمڵاندن بۆ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2020 شەش ملیۆن و 171 هەزار کەس بووە و ئێستا ئامارێکی نوێمان ئامادە کردووە و هەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە و تەنها ماوە ڕایبگەیەنین کە لەم مانگەدا ئەوەش ڕادەگەیەنین.
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان گوتیشی: ''خەمڵاندنێکمان کردووە لە 2020 تا2040 ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەشت ملیۆن و 800 هەزار کەس، ئەمە تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان جگە لەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە مەرجێک دۆخەکە بەو شێوەیە بێت و بەردەوام بێت.''
محەمەد ڕوونیشی کردەوە: ''قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لەچاو پارێزگاکانی دیکە کەمترە کە 4،6 و لە پارێزگای هەولێریش 5،1 و لە پارێزگای دهۆکیش 2،6 قەبارەی خێزان، بۆیە ڕێژەی منداڵبوون لە کەمبوونەوەدایە لە ساڵی 2020 ئەوانەی تەمەنی یەک ڕۆژ تا 14ساڵی 35% دانیشتووانی هەرێم پێک دێنێت و تا ساڵی 2040 دەبێتە 28% ئەوانەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێک دێنن لە تەمەنی منداڵیدا، کە ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵ لە کەمبوونەوەدایە.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا