Kurdistan Press - به‌هۆی مه‌ترسی لێچوونی غازه‌وه‌ هۆڵێكی وه‌رزشی له‌ سلێمانی چۆڵ كرا به‌هۆی مه‌ترسی لێچوونی غازه‌وه‌ هۆڵێكی وه‌رزشی له‌ سلێمانی چۆڵ كرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌هۆی مه‌ترسی لێچوونی غازه‌وه‌ هۆڵێكی وه‌رزشی له‌ سلێمانی چۆڵ كرا

قایمقامییەتی قه‌زای ناوه‌ندیی سلێمانیرایگه‌یاند: بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکان هۆڵی وەرزشی لوکس (LUX)یان چۆڵكرد و داخرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، کە سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچونی غازەوە، دوای سەردانكردنی شوێنه‌كه‌ دەرکەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگریی شارستانیی دەستکاری سیستمی غازەکەی کردووە و بووەتە هۆی لێچونی غاز، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت.

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا