Kurdistan Press - هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دابەزینی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن بۆ دەستەی كەشناسی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، پێشبینییەكان ئاماژە بە ناجێگیری كەشوهەوا دەكەن لە ڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان هەوری ڕوون و نیمچە هەوریدا.
 ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ بارانبارین نییە ، جگە لە ناوچەكانی باكوور، كە ئەگەری بارانبارینی سووك هەیە لە هەندێك شوێن.
روونیشیكردەوە، عێراق دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت، بەوپێیەی ناوچەكانی باكور ئەمڕۆ لە 17 بۆ 19 پلە تۆماركراون، لەكاتێكدا ناوچەكانی ناوەڕاستی باشوور، بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان 20 بۆ 22 پلەدایە، بەرزترین پلەش لە باشوور تۆماركراوە كە بەسرەیە ،پلەی گەرمی 25 پلەی سەدی تۆماركردووە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، كەلەماوەی هەفتەی داهاتوودا وڵاتەكە شاهیدی بارانبارین دەبێت.
هەروەها كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دەبێت...
ئەمڕۆ یەك شەممە   4 - 12- 2022  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ  دەبێت (5- 10) كم/ك. 
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما /كەمێك بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین / لە نێوان ( 9 –  10 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە   5 - 12 - 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت    .
 پلەكانی گەرما / بە نزیكەی ( 1 تـــا 2 ) پلە  نزم دەبێتەوە  بە بەراوورد لە گەڵ تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10- 15) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 9 – 10) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  15 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  16 پلەی سیلیزی
سۆران    :  15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  19 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 4 - 12 - 2022

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه