بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک گوتی، ئێستا بۆ دروستکردنی چوار هەزار و 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای دهۆک چاوەڕێی دابینکردنی زەوین و خەریکن زەوی دابین دەکەن و هەرکاتێک تەواو بوو دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک، کوردۆ ئێحسان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە دهۆک بکەین و ئێستا چاوەڕێی ئەوەین زەوی دابین بکەین لە ڕێگەی قایمقام و شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەرکاتێک زەوی دابین بکرێت، دەست بە دروستکردنی دەکرێت، بۆیە بەردەوام کار دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست تەواو بکرێت.''
کوردۆ ئێحسان گوتیشی: ''لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک چوار هەزار و300 یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت بۆ کەمدرامەتان.''
ئێحسان ڕوونیشی کردەوە: ''هەر کاتێک زەوی دابین کرا، وەبەرهێنەریش دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆژەکە جێبەجێ بکات.
وەڵام بدەوه