Kurdistan Press - وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی ) وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی ) | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی )

🔴 وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی ) 

🔻 لامان باشبوو بەرێز کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بە زانیاری ووردەوە لەسەر داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) قوتابخانە و خوێندنگەکان لێدوان بدات ، بەڵام بەداخەوە بێ هەبوونی زانیاری بەڕێز کاروان گەزنەیی  لە لێدوانێکدا دەڵێت (( تەنانەت داهاتی حانوتی خوێندنگەکانیش دەچێتەوە بۆ هەولێر )) ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو قسەیەی بەڕێز (کاروان گەزنەیی) ناڕاستە هیچ بنەمایەکی نییە، داهاتی فرۆشگە ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و  تەنانەت دهۆکیش  نەگەڕاوەتەوە بۆ هەولێر : 

🔹داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی پەروەردەی گشتیی سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بریتی بووە لە ( 3٫910٫023٫000)سێ ملیار و نۆسەد و دە ملیۆن و بیست و سێ هەزار دینار، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەڵەبجە بریتی بوە لە (219٫000٫000 )دووسەد و نۆزدە ملیۆن دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان بریتی بوە لە (462٫714٫000)چوارسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەفت سەد و چواردە هەزار دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەرین بریتی بوە لە (546٫722٫000) پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن و حەفت سەدو بیست و دوو هەزار دینار، ئەو پارانە نە هاتۆتە هەولێر، لەبەردەستی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بووە و بە گوێرەی رێنمایی ژمارە(1) ساڵی (2022) پارەکەیان وەرگرتوە لای خۆیان و دابەشیانکردۆتەوە بەسەر ناوەندەکانی خوێندن و ئەوەی دیکەش بۆتەوە داهات بۆ پەروەردەکان بۆ ئەوەی بۆ بابەتی ڕاهێنان و چالاکی وەرزشی و هونەری و پێداویستیەکانی پەروەردەکان و ناوەندەکانی خوێندن خەرجی بکەن ،  تەنانەت ئەمە بۆ پەروەردەی گشتیی دهۆک و زاخۆ و سۆرانیش بەهەمان شێوەیە ، بەنمونە پارەی فرۆشگەی قوتابخانەکانی دهۆکیش نایەتەوە بۆ هەولێر ، سلێمانی وپارێزگاکانی دیکەش بەهەمان شێوەن. 

🔹ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٧ی ١٢ی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا