ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/12/2022، لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و تاكاگی كێی، جێگری وەزیری پەرلەمانی بۆ كاروباری دەرەوە، كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا كە ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی باشتركردنی پەیوەندی و فراوانكردنی چالاكییەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستان كرا، لە بواری پێشكەشكردنی هاوكاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی گشتی و ئاو و ئاوەڕۆ و ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر فراوانكردنی چالاكی و پرۆژەكانی ڕێكخراوی جایكا لە هەرێمی كوردستان كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، سوپاسی حكوومەتی ژاپۆن و ئاژانسی جایكای كرد كە لە هەرێمی كوردستان لە چەندین بواردا هاوكاری حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەكەن و هیوای خواست پەرەی زیاتر بەو پەیوەندی و هاوكارییانەی نێوانیان بدرێت. جێگری وەزیری پەرلەمانی بۆ کاروباری دەرەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆنیش وێڕای خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەكە، جەختی لەسەر بەردەوامی و فراوانكردنی پەیوەندییەكان كردەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لەگەڵ جێگری وەزیری پەرلەمانی بۆ کاروباری دەرەوە كۆبووەوە
3سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه