Kurdistan Press - شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دواین زانیاریەکان سەبارەت بە ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لەرۆژانی داھاتوودا

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، کە لە دوو سبەی رۆژی دووشەمەوە ١٢-١٢-٢٠٢٢ کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە باشوری ئەوروپاوە بۆ سەر دەریای ناوەراست و بەلاوازی بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەدا ئەبێت وە رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە کاریگەری زیاتر ئەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان و تایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و ھەندێک کات بارانێکی مامناوەند ئەبارێت بەگشتی تا کۆتای ھەفتە رۆژی پێنجشەمە ١٥-١٢-٢٠٢٢ کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بەلاوازی لەسەر ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە و لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمتردەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند چالاکەبێت لەنێوان ١٠ تا ٢٠کم/س

رێژەی بارانی پێشبینیکراو بۆ سەرجەم ناوچەکان لەماوەی ئەم شەپۆلەدا لە کەمترین رێژەوە ٢ ملم تا زۆرترین رێژە  ٢٠ملیممەتر چاوەروان دەکرێت کە شوێن تا شوێن جیاوازی زۆر ئەبێت لە رێژەی دابارینەکان  .

لە ١٦ی مانگەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک یان زیاتر ئەگەرەکانی بارانبارین نامێنن و کەش بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە + پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەکانی ئێستا بەرزبوونەوەیەکی زیاتری بەسەردا دێت کە ئەمەش بەھۆی جێگیربوونەوەی کاریگەری ئەو سیستەمە بەرزەپاڵەپەستۆیانەیە کە ئەم مانگە لەسەر کەشی ناوچەکانمان و بەگشتی رۆژھەڵاتی ناوەراستدا باڵادەستە و زیاتر کەشێکی وشکی رەخساندووە و بەپێچەوانەشەوە لە وڵاتانی باکور و رۆژئاوای ئەوروپا شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفر و بارانبارین بەردەوامی ئەبێت ... والله اعلم..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا