Kurdistan Press - ڕێکاری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە ڕێکاری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێکاری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە

 بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕێکاری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و دەشڵێ، بۆ ساڵی نوێ شێوازی دیکە دەگیرێتە بەر.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشترە، ئەویش بەھۆی ئەوەی ڕێکاری نوێ گیراوەتە بەر بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە ھەرێمی کوردستان، واتە ئەو قەڵەباڵغییەی پێشتر نەماوە لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان.''

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی گوتیشی: "بڕیارە بۆ ساڵی ئایندە ھێشتا شێوازی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان باشتر بکرێت و لە ڕێگەی کارتەوە مووچەیان دابەش بکرێت، بەڵام ئەوە زیاتر دەکەوێتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکەکان تا چەند ئەوان ڕێکارەکانیان تەواو کردووە بۆ ئەوەی شێوازی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەشنینان بگیرێتە بەر.''

حازم ئیسماعیل پێشتر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بۆ ئەوان چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشینان، چونکە ئەوان تەنیا لایەنی جێبەجێکارن 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه