Kurdistan Press - کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات لە ساڵى نوێ چەندان پرۆژە جێبەجێ دەکرێن کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات لە ساڵى نوێ چەندان پرۆژە جێبەجێ دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات لە ساڵى نوێ چەندان پرۆژە جێبەجێ دەکرێن

قایمقامی خەبات ئاشکرای کرد، ئەمساڵ بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار پڕۆژە لە سنووری خەبات جێبەجێ کراون و بڕیارە بۆ ساڵی ئایندەش چەندین پڕۆژە جێبەجێ بکرێن، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی خەبات ھەولێر.

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای خەبات خراونەتە واری جێبەجێکردن و جگە لەو پارەیەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بۆ قەزای خەبات دابین کراوە، ناوە ناوە پڕۆژەی بچووکیش لە دەڤەری خەبات ئەنجام دراون و ڕەنگدانەوەی ھەبووە لەسەر بواری خزمەتگوزاری.''

قایمقامی خەبات دەشڵێت: ''یەکێک لە پڕۆژەکان نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی خەبات ھەولێرە کە ڕێگایەکی ستراتیژیی نێودەوڵەتییە و بەھۆی تێکچوونییەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە، بەڵام بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەرچووە و ڕێگاکە بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن دەکرێتەوە.''

کوێستان ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "دەرخستە بۆ پڕۆژەکانی ساڵی نوێ کراوە لە سەنتەری قەزا و سێ ناحیە و دوو کۆمەڵگە چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن، دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی، دەیان پڕۆژەی دیکە لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و کارەبا و شارەوانی جێبەجێ دەکرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه