Kurdistan Press - د. خەیری عەلی ئوسۆ: ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی دھۆکیان کردووە د. خەیری عەلی ئوسۆ: ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی دھۆکیان کردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د. خەیری عەلی ئوسۆ: ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی دھۆکیان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دھۆک ئاشکرای کرد، ئەمساڵ ڕێژەی ھاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٤٠ ھەزار گەشتیار سەردانی دھۆکیان کردووە. دەشڵێت، پلانیان بۆ ساڵی داھاتوو دیاری کراوە.
د. خەیری عەلی ئوسۆ، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تا کۆتاییی مانگی ١١ی ئەمساڵ دوو ملیۆن و ٣٤٠ ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دھۆکیان کردووە و ھەر ئەمساڵ ٨١ شوێنی گەشتیاری لە دھۆک کراونەتەوە و ٩٠٠ شوێنی گەشتیاری و ٢٥٠ شوێنی سروشتی لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەن، بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێوە فێستیڤاڵێک لە پارکی نەورۆز لە سەنتەری شاری دھۆک بەڕێوە دەچێت و بە ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندارەکان ئامادەکاری کراوە و، پێشبینی دەکەین بۆ جەژنی سەری ساڵ ٢٥ ھەزار گەشتیار بێنە دھۆک.''
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دھۆک گوتیشی: "پلانی گەشتیاری بۆ ساڵی داھاتووش دیاری کراوە و بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری بکەونە واری جێبەجێکردنەوە، لەوانەش قۆناغی دووەمی پڕۆژەی چیای زاوا و چەندان پڕۆژەی دیکە، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی داھاتوو کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار لە دھۆک بەڕێوە بچێت.''
د. خەیری عەلی ئوسۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ھاتنی گەشتیاران بۆ دھۆک زۆر زیادی کردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو تەنیا یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار گەشتیار ھاتبوونە دھۆک، بەڵام ئەمساڵ دوو ملیۆنی تێ پەڕاندووە بە ھاوکاریی پارێزگار و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەرتی گەشتیاری ڕۆژ بە ڕۆژ  بەرەو پێشەوە دەچێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا