Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتیئئ هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت .

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناوبرد، هەروەها سەرۆک کۆمار ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستی هێناوە.

هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە گشت لایەنەکان، هەرچی زووتر بکەونە گفتوگۆ و بە هاوکاری و هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بخەنە خزمەت بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق و خزمەتێکی شایستەی سەرجەم گەلانی عێراق بکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه