Kurdistan Press - پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.1.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و جێگرى سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى شارەوانى4 و  ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەر کردەوە.
لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە و دەستخۆشیان لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و کۆمپانیایی جیبەجێکارکرد بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، کە لەئێستادا گەیشتۆتە قۆناغى کۆتایی.
جێگەى باسە، پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکان کە لەقۆناغى کۆتایی کارەکانى دایە، بەگوژمەى (7ملیار و 499 ملیۆن و 326 هەزار 813 دینار) لە سەرداهاتى 100%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و پێکهاتووە لە دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 60 مەترى بە پانتایی 15.5 مەتر بۆ هەر لایەک لە شەقامەکە و بەدرێژى 2870 مەتر کە گشت بڕگەکانى تێکەڵەڕێژکردن و دانانى بەردى شکا و فەرشکردنى چینى ستاپلایزەر لەخۆ دەگرێت لەگەڵ به‌ستنه‌وه‌ى به‌ شه‌قامه‌ لاوه‌كیه‌كانى ده‌وروبه‌رى، ئەوە جگە لە دانانى ئاوەڕۆیى لوولەیی بەزیاتر لە 3667 مەتر و ئاوەڕۆیى سندوقى 3.3 بە درێژى 1360 مەتر و ئاوەڕۆى سندوقی 2.2 بەدرێژى 760 مەتر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه