Kurdistan Press - سێ ھەزار فەرمانبەری کۆمسیۆن دادەمەزرێن سێ ھەزار فەرمانبەری کۆمسیۆن دادەمەزرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ ھەزار فەرمانبەری کۆمسیۆن دادەمەزرێن

دوای بڕیاری بەھەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن، بەرپرسێکی کۆمسیۆن لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سێ ھەزار گرێبەستی دیکە دابمەزرێن و نیوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت.
خالید دۆسکی، بەڕێوەبەری ئوفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ٢٧٣ فەرمانبەری گرێبەست لە پارێزگای دھۆک کراون بە ھەمیشەیی و ھەموو فەرمانبەرە گرێبەستەکانی کۆمسیۆن لە دھۆک مەرجی ھەمیشەییبوون دەیانگرێتەوە، لەبەر ئەوەی خزمەتیان لە دوو ساڵ زیاترە، ئەمەیش کاریگەریی لەسەر کارکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کۆمسیۆن دەبێت و مووچەیان دەبێتە دووبەرانبەر.
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەشڵێت: "سێ ھەزار فەرمانبەری دیکەی گرێبەستی کاتی ھەن لە عێراق ئەوانە تەنیا بۆ کاتی ھەڵبژاردنەکان گرێبەستیان بۆ کراوە و داوای دامەزراندن دەکەن بە شێوەی گرێبەست.''
خالید دۆسکی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بڕیارە سبەی ڕۆژی سێشەممە بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو سێ ھەزار فەرمانبەرەی کۆمسیۆن دەربچێت و ئەگەر پەسەند بکرێت ئەوانیش دەبنە گرێبەست و لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستاندایە، لەبەر ئەوەی نیوەی ئەو فەرمانبەرە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و ژمارەی فەرمانبەرانی ئێمە زیاد دەبێت و خەڵکی ئێمە سوودمەند دەبێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا