Kurdistan Press - فەتوایەکی نوێ دەرکرا فەتوایەکی نوێ دەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەتوایەکی نوێ دەرکرا

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لەبارەی كاری قاچاخ لە سنوورەكاندا فەتوایەك دەردەكات و دەڵێت، بەپێی دەقەكانی شەریعەت، هەر كار و كاسبییەك ببێتە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ یان كەمئەندامبوونی، یان ئەوەندە ڕیسكی تێدا بێت ببێتە مایەی لەناوچوون و فەوتانی گشت یان زۆربەی سەروەتی مرۆڤ، ئەوە ئەو كار و كاسبییە حەرام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی دووەم، لە نوێترین فەتوای ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لەبارەی حوكمی كڕین و فرۆشتن بە قاچاخ لەسەر سنوورەكان، بەتایبەت لە سنوورەكانی چیای قەندیل و بەتایبەتیش هێنانی مەڕوماڵات لەو ڕێیەوە كە زۆرجار بووەتە مایەی لە ناوچوونی مەڕوماڵات و خاوەنەكانیشیان، یان برینداربوونیان و كەوتنەخوارەوەیان.. هتد، هەروەها زۆرجار شوانەكان لە ترسی ڕۆحی خۆیان مەڕوماڵاتەكە لەوێ بەجێدەهێڵن و ئەو ئاژەڵانە لەناو بەفر و سەرما گیر دەخۆن و لەناو دەچن .. هتد، ئەنجوومەن فەتوای خۆی دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا