Kurdistan Press - ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، وەزارەت و فەرمانگەکان لە بڕیاری تازەی پەیوەست بە ڤیزا ئاگادار دەکاتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بە نووسراوێك، کە ئاڕاستەی وەزارەتەكانی کردووە و کۆپییەکی دەست (ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، كە بۆ پەیوەندی بە وڵاتان و وەرگرتنی ڤیزای وڵاتان، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، دوو بڕیار هەیە دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان پێیەوە پابەند بن.
ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونی کردووەتەوە: "پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنیا لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە رێكدەخرێت، وەكوو لایەنی تایبەتمەند."
لە هەرێمی كوردستان 40 وڵات كونسوڵخانە و نووسینگە و نوێنەرایەتییان هەیە.
ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان خستووەتە ڕوو، کە نابێت وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە داوای ڤیزا لە كۆنسوڵخانەكان بكەن، هاتووە: "وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنیا لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت و نابێت راستەوخۆ وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت داوای ڤیزا بكەن، یان نووسراوی پشتگیری ئاڕاستەی كوسنوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان بكەن."
جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت سەرجەم وەزارت و فەرمانگەكان بەو بڕیارانە پابەند بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا