Kurdistan Press - کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی بازاڕی تەیراوە بە گوژمەی ٨٩٣ ملیۆن دینار کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی بازاڕی تەیراوە بە گوژمەی ٨٩٣ ملیۆن دینار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی بازاڕی تەیراوە بە گوژمەی ٨٩٣ ملیۆن دینار

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته‌ و شه‌قامه‌كانی بازاڕی ته‌یراوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ له‌ چوارڕیانی نه‌ورۆز بۆ چوارڕیانی كورد و عه‌ره‌ب ده‌ستپێده‌كات ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ رێكه‌وتی ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، به‌ردی بناغه‌ی دانرا و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش ٩٠ رۆژه‌ و به‌شێوه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، گوژمەی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ٨٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دینار. سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانیه‌وه‌ لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەتایبەت قیڕتاوکردن ئەنجامداوه‌، بۆ ئەمساڵیش دەرخستەی زۆر ئامادەکراوە و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و دابینکردنی بودجەی پێویست سەرجەم پڕۆژه‌كان جێبەجێ دەکرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا