Kurdistan Press - ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی ١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەک لەخۆ دەگرێت و بڕگەی یەکەمی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی ١١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش راپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه