Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌ ‌هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تیی ئه‌مريكا پێگه‌یشت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌ ‌هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تیی ئه‌مريكا پێگه‌یشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌ ‌هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تیی ئه‌مريكا پێگه‌یشت

ئەمڕۆ هەینی 20ی کانوونی دووەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئامۆس هۆکستین هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تیی ئه‌مريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشی وزه‌ ‌پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دواسەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. بە تایبەتی هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ بەپێی دەستووری عێراق.
لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت، جەختی لەوە کردەوە، تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەردەچێت، حکومەتی هەرێم هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی.

هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تیی ئه‌مريكا، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی ئەم چەند ڕۆژەی دواییان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردووکیان هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی برەودان بە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه