Kurdistan Press - سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و تێیدا گفتووگۆ لەبارەی کۆمەڵێک پرس دەکرێت و زیاتریش باس لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەکرێت کە بۆشایی ئەمنی هەیە.

موحسین دۆسکی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بڕیارە سبەی دووشه‌ممه‌23ى1ى2023 شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی ئەمنی عێراق کۆدەبنەوە، ئەمەش بە مەبەستی گفتووگۆکردنە لەبارەی چەند پرسێک و زیاتریش پرسەکان ئەمنی دەبێت، وەکو تۆپبارانکردنی ھەرێم و مەترسیەکانی سەر خەڵک لەناوچە کوردستانیەکان و ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان ھەرێم و بەغدا لە بواری ئەمنی.

دۆسکی گوتیشی: ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەوەی بەردەوام لە پێشکەوتن دایە، بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی ھەندێک ھێزی نایاسایی بەتایبەت لەو ناوچانەی ماددەی 140 کە لەدوای16ی ئۆکتۆبەر پێشمەرگەی لێ نەماوە و بۆشایی ئەمنی دروست بووە، بۆیە زیاتر ھێرشی سەر ھەرێمی کوردستان دەکرێت و بڕیار بوو ھێزی ھاوبەش دروست بکرێت بەڵام دروست نەبووە، بۆیە سەردانی بەغدا دەکەین بۆ ئەوەی رێگە چارەیەک بۆ ئەو پرسانە بدۆزرێتەوە، ھاوکات لەو سەردانە باسی دۆخی ئەمنی و پرسە ئەمنیەکان بەگشتی دەکرێت، وەکو ناوچە سنووریەکان و ھەروەھا ھەماھەنگی زیاتر لە بواری ئەمنی لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه