Kurdistan Press - لەسەر داوای بەرێز مەسروور بارزانی : لە سبەی وە نەوت دەگاتە ھەرێم و بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت لەسەر داوای بەرێز مەسروور بارزانی : لە سبەی وە نەوت دەگاتە ھەرێم و بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسەر داوای بەرێز مەسروور بارزانی : لە سبەی وە نەوت دەگاتە ھەرێم و بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

بڕیارە حکوومەتی فیدڕاڵ پابەندی ناردنی بەشە نەوتی ھەرێمی کوردستان بێت و پەرلەمانتارێکی پارتیش لە بەغدا گوتی، ناردنی نەوتی سپی لەسەر داوای مەسروور بارزانیە و لە ساڵی رابردووە ھەرێم پارەی نەوتەکەی رادەستی بەغدا کردووە.

شوان کەلاری، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە دوای سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا داوای لە حکوومەتی فیدڕاڵ کردبوو پابەندبێت بە ناردنی بەشە نەوتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی ئەوەی بە مەسروور بارزانی دابوو پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەشە نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت و لە سبەی بەدواوە بە چەند قۆناغێک ئەو نەوتەی بەغدا دەگاتە ھەرێمی کوردستان و بەسەر ھاووڵاتیان دابەش دەکرێت.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئەو نەوتەی حکوومەتی فیدڕاڵ رەوانەی ھەرێمی کوردستانی دەکات پشکی ھەرێمی کوردستانە و لەسەر داوای سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.

کەلاری گوتیشی، "ساڵی ڕابردوو رێكکەووتن ھەبووە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ ناردنی بەشە نەوتی ھاووڵاتیانی ھەرێم، بەڵام بەغدا پابەندی رێكکەوتنەکە نەبووە ئەمە لەکاتێكدایە ساڵی رابردوو ھەرێمی کوردستان پارەی نەوتەکەشیان ڕادەستی بەغدا کردبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه