بێگومان سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و خۆ جیاکردنەوی لەو بەشەی پێی دەوترێت دەوڵەتی عوزمای عێراقی ئەمڕۆ یا سبەی بەشێکی دانەبڕاوە لە خەونی دێرینی کوردستانیان.
هێنانەکایەی هەلومەرجی بابەتی و زاتی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی هەڵگری خولیای بەکۆتاهاتنی دڵەراوکێ و نیگەرانیەکانی کوردانە لە ئاییندەی سیاسی هەرێمی کوردستان و رێگە گرتنە لە ریس بوونەوەی ئەو خوریەو ئەو قەوارەیەی زیاتر لە نیوسەدەیە کورد خوێنی بۆ دەبەخشێ.
ئەوە لایەنە عێراقیەکانن لە سەت ساڵی رابردوودا نەیانویستووە ئەو هەستە لە ناخی کورددا دروست بکەن خۆی بە عێراقی و هاونیشتیمانیەکی خاوەن مافی یەکسان بزانێ و شانازی بەو عێراقیبوونەیەوە بکات جگە لە نەهامەتی و دڵەراوکێ و ماڵوێرانی هیچ دەسکەوتێکی بۆ کورد نەبووە.
سەرلەبەری دەستەبژێرە سیاسیەکانی بەغدا لە ناسینۆنالیست و هەوادارانی سیستەمی پاشایەتی چەپ و راست و شیعەو سوننەوە بگرە تا دەگات بە بەعسی و کۆماری و دیموکراتخوازەکانەوە لەسەر هەموو شت ناکۆک و ناتەبابن لەسەر یەک روئیاو پرۆژەی قەومیەوە کۆک و تەبان، ئەویش رێگە گرتنە لە دروست بوونی قەوارەی دەوڵەتی کوردی لە سەر خاکی خۆی و مانەوەی لە چوارچێوەی سیستەمێکی شمولی و بەردەوامیدان بە دۆخی پاشاگەردانی و برا بچوکیەوە.
وەڵام بدەوه