Kurdistan Press - بەهۆی تەقینی سۆپاوە : ژوورێکی قوتابخانەیەک بە تەواوی سووتا بەهۆی تەقینی سۆپاوە : ژوورێکی قوتابخانەیەک بە تەواوی سووتا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهۆی تەقینی سۆپاوە : ژوورێکی قوتابخانەیەک بە تەواوی سووتا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 01ـی 2023 قوتابخانەی وەسانی بنەڕەتی تێکەڵاو لە گوندی وەسانی سەر بە ناحییەی قەسرێ لە قەزای چۆمان ئاگری گرت و ژوورێکی قوتابخانەکە بە تەواوی سووتا.

چەتۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەڕایگەیاند: هۆکاری ئاگرەکە تەقینی سۆپا بووە لە ژووری مامۆستایانی قوتابخانەی وەسانی بنەڕەتی تێکەڵاو کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەمانە.

لەبارەی زەرەر و زیانەکان ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە سەرجەم قوتابییان و مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەکە سەلامەتن، تەنیا زیانی ماددی بەر قوتابخانەکەمان کەوتووە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان ئاماژەی بەوەش دا کە "لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە بە هاوکاری خەڵک و مامۆستایان و تیمی بەرگری شارستانی قەسرێ، توانرا زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه