پێشمەرگە و دەزگای خێرخوازی بارزانی!
لە شەڕی داعش دا، پێشمەرگە لە جیاتی ھەموو جیھان شەڕی گەورەترین گروپی تیرۆریستی کرد، پێشمەرگە یەکەم ھێزبوو کە ئەفسانەی داعش لەسەر زەمین تێک بشکێنێت و ستۆپ بە پێشڕەویەکانی بکات کە بەھیچ ھێزێک نە دەوەستان. پێشمەرگە ناوی ھەرێمی کوردستان و کورد بەھاوپەیمانی سەربازی جیھانی بەسترا کە بۆ ھاوپەیمانی گەورەترین ھێزەکانی جیھان لەدژی تیرۆر. کە لەو کاتەوە لە سەر مێزی جیھان دا ھیچ نەخشەیەکی شەڕی دژە تیرۆردا بێ ناوی پێشمەرگە نابێت. ئەو دەمە جیھان ئاشنای کورد بوو بەناوی پێشمەرگە کورد دەناسران بە گەلی ئازا و چاونەترس ناودەبران.
لە کاتی بوومەرلەزە بەھێزەکەی تورکیا دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێش ھەموو جیھان گەیشتە تورکیا ھاوکاری لێقەومانی کرد، دوای کە ڕێگەیان دا گەیشتنە عەفرینیش، ھەتا وڵاتانی جیھان وتیان ئامادەین بۆ ھەموو ھاوکاریەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی مل بە ملی تورکەکان تەرمی مرۆڤەکانی لە ژێر باڵاخانەکان دەردەھێنان مرۆڤ دۆستی خۆیان پێشانی جیھاندا کە کورد چەند ئاشتیخواز و مرۆڤ دۆستن، ئەوە جگە لە دابینکردنی ھەموو پێداویستیەکان بۆ لێقەومان. دەزگایی خێرخوازی بارزانی جارێکی تر ناوی کورد بە جیھانەوە بەسترا وەکو دەزگایەکی جیھانی دەرکەوت. ئێستاش جیھان ئاشنای مرۆڤ دۆستی کوردە بەھۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕوانینی ئەوانیش گۆڕا کە پێشتر نەیاری کورد دەیان وت کورد یاخی و خەراپەکارن.
ھەرێمی کوردستان بەھۆی پێشمەرگە و دەزگایی خێرخوازی بارزانی پێگەکەی بەھێزتر دەبێت، ئیدی جیھانیش ناچارە کورد لە ناو ھاوکێشەکانی نێودەوڵەتی دابنرێت حسابیان بۆ بکرێت نەک لە دەرەوەی ھاوکێشە دابنرێت و حسابیان بۆ نەکات.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه