Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردایەتیی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردایەتیی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردایەتیی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە

ڕۆژی چوارشەممە 15ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرکردایەتیی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە.
لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوەیەدا کورتەیەک لەبارەی کار و چالاکییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی هەردوو ڕێکخراوەکە پێشکەش کرا.
دواتر سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
لە سەرەتای وتەکەیدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هەژدەی شوبات و حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە لاوان و قوتابیانی خۆشەویست کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی ڕۆڵی قوتابیان و لاوان لە پێگەیاندنی کەوادیر بۆ بەردەوامیی خەباتی سیاسی و حزبی داوای کرد کە هەردوو ڕێکخراوەکە بە پلانێکی ڕوون بۆ ئایندە و بە ڕۆحێکی هەڤاڵینی و نیشتمانپەروەرانە و لەپێناو یارمەتیدانی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی لاوان و قوتابیان کۆنگرەی خۆیان ببەستن.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی هێمای بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە. 
سەرۆک بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی هاوبەشیی خۆی بۆ خەم و ئازاری زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی حەفتەی ڕابردووی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا دووپاتکردەوە و پێزانینیشی بۆ هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی حکوومەتی هەرێم و دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و تێکڕای خەڵکی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە هەبوو.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی ناوخۆی  هەرێم تەوەری تری وتەکەی سەرۆک بارزانی بوون و لەمبارەیەوە سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه