Kurdistan Press - پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆ دەخوازم . 
هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان . هەروەها مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن .
هیوادارم لە کاروانی خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە سەرکەوتنی بەردەوامدا بن لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و زانا و داهێنەر و نیشتمانپەروەر  و تواناکانیان لە خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەیان بخەنەگەڕ.
یادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەی بەردەوامدا بن . 
مەسرور بارزانی 
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 
18ی شوباتی 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه