Kurdistan Press - هاووڵاتییان لەجۆرە فێڵێك ئاگادار دەكرێتەوە هاووڵاتییان لەجۆرە فێڵێك ئاگادار دەكرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاووڵاتییان لەجۆرە فێڵێك ئاگادار دەكرێتەوە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ هاووڵاتیان لە جۆرە فێڵ و هەڵخەڵەتاندنێك ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایدەگەیەنێت بەناوی حەجی بازرگانی خەڵكانێك دەیانەوێت زیان بەهاووڵاتیان بگەیەنن.

بەرێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكردەوە: "ماوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ندێك په‌یج و له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه‌ له‌ سعوودییه‌‌ و ته‌نانه‌ت له‌ كوردستانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌هاووڵاتیانه‌وه‌ ده‌كرێت و بانگه‌شه‌ی دابینكردنی ڤیزای ساڵانه‌ بۆ حه‌ج و ڤیزای حه‌ج به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت یاخود حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت."

ئاماژە بەوەش كراوە: "ئێمه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ به‌م جۆره‌ ده‌یانه‌وێت زیان به‌ هاووڵاتیان بگه‌ێنن و به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌رپرسیار نییه‌ له‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ بێته‌ رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره‌ هه‌وڵ بۆ حه‌ج كردن بده‌ن."

بەرێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووەتەوە‌ كه‌ پرۆسه‌ی حه‌ج به‌رێگه‌ی دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی تیروپشك و ناونووسینه‌وه‌ هاووڵاتیان سه‌فه‌ر بكه‌ن: "له‌ ساڵانی رابردوویشدا ئه‌م هه‌وڵانه‌ هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌شێكی زۆریان نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ به‌جێ بگه‌ینن كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد و پاره‌ی خه‌ڵك له‌م رێگه‌یه‌ فه‌وتاوه‌."

كاروان ستووونی، بەرێوه‌به‌ری راگەیاندنی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند: "دەبێت هاووڵاتییان لەو جۆرە فیڵ و كارە بازرگانییە ئاگادار بن و لایەنی فەرمی بۆ پڕۆسەی حەج ئێمەین و نامانەوێت هاووڵاتییان بەهەر ناوێك بێت فیڵیان لێ بكرێت و زیانیان پێ بگات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا