سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ى ڤیزاى ئه‌لیكترۆنى ڕاگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌دات: "خۆشحاڵم یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگه‌یه‌نم.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22/2/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له ڕێگه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌وه كه له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پڕۆژه‌ى ڤیزاى ئه‌لیكترۆنى ڕاگه‌یاند و نووسیویه‌تى: "خۆشحاڵم یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (https://t.co/EwkBlqVVhN) ڕابگه‌یه‌نم، کە بەشێكه لە کارنامەی حکوومەت لە بواری بە دیجتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکوومەت کە بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواو ببێت.
وەڵام بدەوه