Kurdistan Press - لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی چوار کەس گیانیان لەدەستدا. لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی چوار کەس گیانیان لەدەستدا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

رۆژی هەینی 24ـی شوباتی 2023، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راگەیاند: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک چەمی تانجەرۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە لەنێوان پیکابێک و بارهەڵگرێکدا روویداوە، سامان نادر دەڵێت، ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە هەر چواریان لەنێو پیکابەکەدا بوون و شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەتە.

تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.

بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە لەو ژمارەیە 78یان ئافرەت بوون، هەروەها 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه