Kurdistan Press - ئاگاداریەک نوێ دەربارەى ئۆتۆمبێلى مەلیکە ئاگاداریەک نوێ دەربارەى ئۆتۆمبێلى مەلیکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

ئاگاداریەک نوێ دەربارەى ئۆتۆمبێلى مەلیکە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بەو شۆفێرانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا کراون)ـن کە ناسراوە بە ئۆتۆمبێلی 'مەلیکە'.

لە ئاگادارییەکەدا داوا لەو شۆفێرانە کراوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری 'مەلیکە'ـیان هەیە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەیان کراوە، سەردانی سکانەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن، بەمەبەستی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئاماژە بەوەشدرا، پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان لە 30ـی ئاداری 2023 دەستپێدەکات تاوەکو 30ـی نیسانی 2023.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ هۆشداریشیدا لەوەی هەر شۆفێرێک سەردانی سکانەری هاتووچۆی هەولێر نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت.

سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە و لە پارێزگاری سلێمانی و دەوروبەرین، فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، بڕیارەکە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت هەمووان لە پشکنینەکەیان لە هاتووچۆی هەولێر ئەنجام بدەن.

تۆیۆتا کراون جۆرێک ئۆتۆمبێلە کە بە (مەلیکە) ناسراوە و مۆدێلیان لە خوار مۆدێلی رێگەپێدراوە، ژمارەیەکی زۆریان لەڕێگەی سنووری پارێزگای سلێمانی داخڵی هەرێمی کوردستان کراون کە بێ پێشینەن و لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل تەنها بە مەرجی نەبوونی کێشەی مەدەنی دەفرۆشرێن.

مامەڵەکارانی ئۆتۆمبێلی مەلیکە دەڵێن، زیاتر لە 12 هەزار ئۆتۆمبێلی لەو جۆرە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھێنراونەتە هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه