Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرۆکی ئیمارات دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرۆکی ئیمارات دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرۆکی ئیمارات دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرۆکی ئیمارات دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، بەم بۆنەیەوەش هیوای بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە شێخ مەنسوڕ بن زاید دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک جێگری سەرۆکی ئیمارات."

هەر لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە شێخ خالید بن محەمەد بن زاید دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک شازادەی جێنشینیی شانشینی ئیمارات.

 سەرۆکی حکوومەت هەروەها نووسیویەتی، "بەم بۆنەیەوەش چاوەڕوانی بەهێزکردن و پتەوکردنی هاوکاریی و هاوبەشییەکان بە سەرکردایەتی محەمەد بن زاید دەکەین."

لە تویتێکی دیکەش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە شێخ هەزاع بن زاید و تەحنوون بن زاید دەکات کە هەردووکیان وەک جێگری حاکمی ئەبو زەبی دەستنیشان کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه