له گشتاندنێكیدا كه د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی كردووه، پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێ به‌پێی مادده‌ی 83ی یاسای ژماره‌ی 13ی ساڵی 2022ی په‌روه‌رده و فێڕكردن، هه‌ركه‌سێك دزه به پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان بكا، یان زانیاریی له‌باره‌یانه‌وه بدركێنێ، یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكا، سزا ده‌درێ به به‌ندكردن كه بۆ سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه بوو، یان تایبه‌تمه‌ند بوو به گواستنه‌وه‌ی پرسیار، یان پاراستن، یان هه‌ڵگرتنیان، سزاكه‌ی ده‌بێت به دوو هێنده و به تاوانی ئابڕووبه‌ڕ هه‌ژمار ده‌كرێ و له ئه‌ركیش (وه‌زیفه) ده‌رده‌كرێ. هه‌روه‌ها كارمه‌ند، یان فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تیش بێ، هه‌مان سزا ده‌یگرێته‌وه. ئه‌و تاوانه به تێپه‌ڕبوون كات، خه‌سڵه‌تی تاوانكاری له ده‌ست نادات.

وەڵام بدەوه