دوای ئه‌وه‌ی به هۆكاری شۆرتی كاره‌باوه ژماره‌یه‌ك له كاسبكارانی بازاری شێخ ئه‌ڵلا عاره‌بانه‌و كه‌پرو كه‌ل و په‌لی ناو دوكانه‌كانیان سوتاو زیانی مادیان به‌ركه‌وت" پێشتریش هه‌ر به هه‌مان هۆكاره‌وه" ژماره‌یه‌ك له دوكانه‌كانی بازاری سورچییان سوتاو كاسبكارانیان زیانیان به‌ركه‌وت.
ئه‌مرۆ شەممە رێكه‌وتی 8_4_2023 له دیوانی پارێزگادا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" به ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگار‌و یاریده‌ده‌رو قائیمقامی قه‌زای ناوهندو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شاره‌ستانی" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ل كاسبكاره زیان به‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ردوو بازاری شێخ ئهڵلاو بازاری سورچیان ئه‌نجامدا.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا" ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" له وته‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه كه‌وا كاسبكاران توێژێكی ماندوو نه‌ناس و خۆشه‌ویستن له كۆمه‌ڵگای كوردهواری" ئه‌گه‌رچی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان بۆ خودی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه" له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا وه‌ك هاوكاری نه‌ك قهرهبۆكردنهوه" مژدهیی هاوكاری كردنیان پێ ده‌ده‌ین .
پارێزگاری هه‌ولێر" جه‌ختی كرده‌وه" كه ناكرێ ناوی ئه‌و كه‌سه نه‌هێنرێ كه هه‌ر زوو په‌یوه‌ندی پێوه كردین و ئێمه‌ی كرده وه‌كیل بۆ دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زیان لێكه‌وتووان" ئه‌گه‌رچی خودی خۆی ره‌تیكرده‌وه كه ناوی بهێنرێ" به‌لام له واقێعدا فه‌رمانده (مه‌نسوور بارزانی) زۆر به په‌رۆشه‌وه له كاتی دیتنی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و رووداوانه ئاماده باشی خۆی نیشاندا‌و ئه‌و بڕه هاوكاریانه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" ده‌ستخۆشی له قائیمقامی قه‌زای ناوهندو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێرو شاره‌وانی یه‌ك و به‌رگری شاره‌ستانی و به‌رێوبه‌رایه‌تی ژینگه‌و خزمه‌تگوزاری و پۆلیسی فریاكه‌وتن و تیمی ته‌ندورستی كرد" كه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك تیم كاریان كرد‌و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد به‌ر له‌وه‌ی زیانی زیاتری لێ بكه‌وێته‌وه.
دواتر سەرجەم زیان لێكه‌وتووانی هه‌ردوو بازاری ناوبراو لە پاش خەملاندنی زیانەکانیان لە لایەن تیمەکانی شارەوانییەوە هاوكاریه‌كانیان پێشكه‌شكرا ...
زیان لێكه‌وتووانی هه‌ردوو بازاری شێخ ئهڵلاو سورچییان هاوكاریان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران ئەمریکا دۆستی ئێمە نیە دوژمنی ئێمەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەڕێز مەسرور بارزانی
1 رۆژ پێش ئێستا
مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه