Kurdistan Press - بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لەو پارێزگایەى هەرێم دەست پێ دەکات بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لەو پارێزگایەى هەرێم دەست پێ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لەو پارێزگایەى هەرێم دەست پێ دەکات

دوای بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی فۆرمی خۆراک بەئەلیکترۆنی بکرێت، لەسەر ئاستی عێراق پارێزگای دهۆک وەکوو دووەم پارێزگا دیاری کراوە کە فۆرمی خۆراکی لێ بەئەلیکترۆنی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی کرداری بۆ ئەو پرۆسەیە دەستی پێ کردووە و خولی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی پرۆسەکە کراوەتەوە.

میللەت عیسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگای دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە دوای پارێزگای نەجەف، دهۆک دووەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق فۆرمی خۆراکی لێ دەکرێتە ئەلکترۆنی و ئێستا خولی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی ئەو پرۆسەیە کراوەتەوە و دوای تەواوبوونی خولەکە دەست بە هەنگاوی کرداریی پرۆسەکە دەکرێت.''

سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگای دهۆک گوتیشی: ''هەفتەی ڕابردووش شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد بۆ هەمان مەبەست و لەگەڵ پارێزگاریش کۆ بوونەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە پارێزگای دهۆک دەست پێ بکات.''

بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک هەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسانکاریی باش بۆ هاووڵاتیان بکات .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه